واژوو كردنى یاداشتنامه‌ى لێكتێگه‌یشتن

واژوو كردنى یاداشتنامه‌ى لێكتێگه‌یشتن

له‌ میانه‌ى به‌شدارى كردنى شاندێكى زانكۆى لوبنانى فه‌ره‌نسى به‌ سه‌رۆكایه‌تى سه‌رۆكى زانكۆ له‌ خولێكى چه‌ند هه‌فته‌یى له‌ وڵاتى (فنله‌ند) ، یاداشتانامه‌یه‌كى لێكه‌تێگه‌یشتن واژوو كرا له‌نێوان زانكۆمان و زانكۆى (HAME UNIVERSITY FOR APPLIED SCIENCE) به‌ مه‌به‌ستى هه‌ماهه‌نگى زانستى و په‌ره‌پێدانى تواناى مامۆستایان و قوتابیانى زانكۆمان و ئه‌نجامدانى ئه‌م چالاكیانه‌ى خواره‌وه‌ به‌ هاوبه‌شى :
1. ئه‌نجامدانى كۆنفرانس و وۆرك شۆپ و سیمپۆزیۆمى نێوده‌وڵه‌تى .
2. په‌ره‌پێدانى پرۆژه‌كانى توێژینه‌وه‌ى زانستى .
3. په‌ره‌پێدانى پرۆگرامه‌كانى خوێندنى باڵا .
4. په‌ره‌پێدانى تواناى وانه‌ووتنه‌وه‌ و شاره‌زایی .
5. ئالأۆگۆركردنى مامۆستایان و قوتابیان .
6. وه‌ هه‌روه‌ها به‌جێگه‌یاندنى هه‌ر پرۆگرام و به‌رنامه‌یه‌كى تر كه‌ له‌ خزمه‌ت به‌ره‌و پێش بردنى ئاستى زانستى دا بێت .
شایه‌نى باسه‌ ئه‌م یاداشتنامه‌یه‌ بۆ ماوه‌ى (3) ساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌ ڕه‌زامه‌ندى هه‌ردوو زانكۆش ده‌توانرێت نوێ بكرێته‌و بۆ چه‌ندین ساڵى تر .


  • Photos
Copyrights @ LFU Erbil, 2017. All rights reserved. Designed and developed by AVESTA GROUP