لە رێكه‌وتی (13-12-2018) سیمینارێكی زانستی بۆ به‌رێز (زیاد ره‌ئوف) نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ وڵاتی پۆله‌ندا له‌ژێر ناونیشانی”ئه‌زموون و دیپلۆماسیه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ سێ ده‌یه‌ی رابردوو“

ڕۆژی (پێنجشه‌ممه‌)‌ رێكه‌وتی (13-12-2018) كاتژمێر (6)ی ئیێواره‌، سه‌رۆكایه‌تی به‌شی دیپلۆماسیه‌ت و په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌ كۆلێژی یاسا و په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌ زانكۆی لوبنانی فه‌ره‌نسی سیمینارێكی زانستی بۆ به‌رێز (زیاد ره‌ئوف) نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ وڵاتی پۆله‌ندا له‌ژێر ناونیشانی”ئه‌زموون و دیپلۆماسیه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ سێ ده‌یه‌ی رابردوو“ له‌ هۆڵی سیمیناره‌كانی زانكۆ رێكخست.
له‌ سیمیناره‌كه‌دا هه‌ر یه‌ك له‌ به‌رێزان سه‌رۆكی زانكۆ به‌ وه‌كاله‌ت و راگری كۆلێژی یاسا و په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و سه‌رۆكی به‌شی دیپلۆماسیه‌ت و په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایان و قوتابیانی گشت قۆناغه‌ جیاجیاكانی به‌شی دپلۆماسیه‌ت و په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ئاماده‌بوون.
سه‌ره‌تای سیمیناره‌كه‌ به‌ ساتێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستیپێكرد و پاشان به‌رێز (زیاد ره‌ئوف) نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ وڵاتی پۆله‌ندا به‌ شێوه‌یه‌كی تێرو ته‌سه‌ل باسی له‌ قۆناغی جیاجیاكانی دیپلۆماسیه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد و ئاماژه‌ی به‌ فراوانبوون و په‌ره‌سه‌ندنی په‌یوه‌ندیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم كرد. له‌ به‌شێكی دیكه‌ی سیمیناره‌كه‌ به‌ڕێزیان باسی له‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی پۆله‌ندا له‌ بواره‌ جیاجیاكانی (سیاسی و بازرگانی و كه‌لتوری و زانستی..هتد) كرد و هه‌روه‌ها تیشكی خسته‌ سه‌ر كار و چالاكیه‌كانی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ وڵاتی پۆله‌ندا له‌ ماوه‌ی (14) ساڵی رابردوودا.
له‌ درێژه‌ی سیمیناره‌كه‌دا له‌ لایه‌ن مامۆستایان و قوتابیانی ئاماده‌بوو چه‌ندین پرسیاری په‌یوه‌ندیدار به‌ سیمیناره‌كه‌ ئاراسته‌ی ناوبراو كراو به‌ڕێزیان به‌ وه‌لامی پرسیاری ئاماده‌بوانی دایه‌وه‌.
له‌ كۆتایی سیمیناره‌كه‌دا، له‌ لایه‌ن به‌رێز (پ.ی.د. ئالان بهاءالدین) راگری كۆلێژی یاسا و په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بروانامه‌ی رێزلێنانی زانكۆ پێشكه‌ش به‌ به‌رێزیان كراو دواتر له‌ لایه‌ن به‌رێز (د. عمر نوره‌دینی) سه‌رۆكی زانكۆ به‌ وه‌كاله‌ت لۆگۆی زانكۆ درایه‌ به‌رێز نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ پۆله‌ندا و به‌رێزیان ده‌ستخۆشی له‌ زانكۆی لوبنانی فه‌ره‌نسی كرد بۆ رێكخستنی ئه‌م سیمیناره‌ و سوپاسی مامۆستایان و قوتابیانی ئاماده‌بووی كرد له‌ سیمیناره‌كه‌.


  • Photos
Copyrights @ LFU Erbil, 2017. All rights reserved. Designed and developed by AVESTA GROUP