ده‌ستاوده‌ستكردنى پرۆسه‌ى گۆرانكارى له‌ پۆستى راگرایه‌تى كۆلێژى كارگێرى و ئابوورى له‌سه‌ر بونیادى به‌یه‌كه‌وه‌ژیان و خۆشه‌ویستیدا

ده‌ستاوده‌ستكردنى پرۆسه‌ى گۆرانكارى له‌ پۆستى راگرایه‌تى كۆلێژى كارگێرى و ئابوورى  له‌سه‌ر بونیادى به‌یه‌كه‌وه‌ژیان و خۆشه‌ویستیدا   

    رۆژى 9/12/2018 له‌ كه‌شوهه‌وایه‌كى پڕ له‌ جوانى و خۆشه‌ویستیدا پرۆسه‌ى ده‌ستاوده‌ستكردنى ده‌سه‌ڵاتى راگرایه‌تى كۆلێژى كارگێرى و ئابوورى له‌ زانكۆى لوبنانى فه‌ره‌نسى به‌ڕێوه‌چوو. 
به‌ ئاماده‌بوونى به‌رێز د. عومه‌ر نوره‌دینى سه‌رۆكى زانكۆ به‌ وه‌كاله‌ت و به‌رێز حاجى ته‌لعه‌ت یه‌حیا سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ئه‌میندارانى زانكۆى لوبنانى فه‌ره‌نسى و سه‌رجه‌م سه‌رۆك به‌شه‌كانى كۆلێژى كارگێرى و ئابوورى, مه‌راسیمى ده‌ستاوده‌ستكردنى ده‌سه‌ڵاتى راگرایه‌تى كۆلێژى كارگێرى و ئابوورى له‌لایه‌ن به‌رێز پ. د. جمال أسد  و به‌رێز د. رامیار رزگار  ئاڵوگۆڕى پێكرا و  د. رامیار رزگار به‌ راگرى تازه‌ى كۆلێژ داندرا. 
له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا سه‌ره‌تا به‌رێز د. عومه‌ر نوره‌دینى سه‌رۆكى زانكۆ به‌ وه‌كاله‌ت وته‌یه‌كى به‌ نرخى پێشكه‌ش كرد و رۆڵى به‌رێز پ.د. جمال أسد  به‌رز نرخان له‌ به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى زانستى و كارگێڕى كۆلێژه‌كه‌ و ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ى به‌دى هاتوون له‌ ماوه‌ى كاركردنى به‌رێزیان, پاشان ئاماژه‌ى به‌ ته‌مه‌نى پڕ به‌رهه‌مى زانستى و كارگێڕى راگر كرد له‌ ماوه‌ى راپه‌ڕاندنى كاروبارى راگرایه‌تى كۆلێژه‌كه‌, دواجار پیرۆزبایى له‌ به‌رێز.د. رامیار رزگار  راگرى نوێى كۆلێژ كرد و ئاماژه‌ى به‌ لێهاتوویى به‌رێز راگرى تازه‌ى كۆلێژى كرد و پاڵپشتى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى بۆ دوپاتكرده‌وه‌ و  هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ هه‌ردوولا خواست. 
دواتر به‌رێز حاجى ته‌لعه‌ت یه‌حیا سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ئه‌میندارانى زانكۆى لوبنانى فه‌ره‌نسى وته‌یه‌كى پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووان كرد و باسى گرنگى ده‌ستاوده‌ستكردنى ده‌سه‌ڵات له‌ پرۆسه‌ى زانستى و زانكۆ كرد و, ئاماژه‌ى به‌ رۆحى به‌یه‌كه‌وه‌ژیان و هاوكاریكردن له‌ كاروبارى زانكۆیى دا له‌ به‌ره‌وپێشبردنى پرۆسه‌ى زانستى و كارگێڕى زانكۆیى و, ده‌رفه‌تدان و هاتنه‌پێشه‌وه‌ى كه‌سانى دیكه‌ بۆ باشتر به‌رێوه‌چوون و ته‌واوكردنى هه‌نگاوه‌كانى ستراتیژى پلانى زانستى زانكۆ و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى زیاترى زانكۆ.  
دواتر هه‌ردوو راگرى پێشوو و راگرى تازه‌ له‌ كه‌شوهه‌وایه‌كى پڕ له‌ خۆشیى و خه‌نده‌بارانه‌وه‌ و به‌رۆحێكى له‌خۆبووردوویى و مۆڕاڵێكى به‌رزه‌وه‌ وته‌ى خۆیان پێشكه‌ش كرد و ئاماژه‌یان به‌ هاوكارى و پاڵپشتى یه‌كترى كرد له‌ پێناو به‌ره‌وپێشبردنى پرۆسه‌ى زانستى كۆلێژ, دواجار ده‌ستله‌ملانێى یه‌كتریان كرد و پیرۆزباییان له‌ یه‌كتر كرد.
له‌ كۆتاییدا سوپاسنامه‌ى رێزنان له‌ ته‌مه‌نى پڕبه‌رهه‌مى ئه‌كادیمییانه‌ پێشكه‌ش به‌ به‌رێز پ.د. جمال أسد  كرا. له‌ هه‌مانكاتدا پرۆزبایى له‌  د. رامیار رزگار راگرى تازه‌ كرا.  

          
زانكۆى لوبنانى فه‌ره‌نسى
29/11/2018


  • Photos
Copyrights @ LFU Erbil, 2017. All rights reserved. Designed and developed by AVESTA GROUP