پێشكه‌شكردنی سیمینارێك له‌ لایه‌ن کونسوڵی گشتی وڵاتی یونان لە هەرێمی کوردستان

لە درێژەی کاروچالاکیەکانی بەشی دیپلۆماسیه‌ت و پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان له‌ كۆلێژی یاسا و په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ زانکۆمان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتی (3/12/2018) له‌ هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی زانكۆمان به‌ڕێز کونسوڵی گشتی وڵاتی یونان لە هەرێمی کوردستان (ئیفثیمیوس کۆستـۆپۆڵۆس) سیمینارێكی بۆ قوتابیانی به‌شی دیبلۆماسیه‌ت وپه‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پێشكه‌ش كرد له‌ ژێر ناونیشانی (نوێنه‌رایه‌تی دیبلۆماسی له‌ سه‌رده‌می نوێدا) كه‌ تیایدا به‌ بە وردی و قوڵیه‌وه‌ ڕۆچووە نێو بارودۆخی ئەمڕۆی دیپلۆماسیەت لە جیهان. دواتر بە یاوەری بەڕێزان سەرۆکی زانکۆ بەوەكالەت ( د.عمر نورەدینی) و راگری كۆلێژی یاسا و په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان (پ.ی.د.ئالان بهاءالدین عبدالله) و سه‌رۆكی به‌شی دیبلۆماسیه‌ت و په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان (م.ی.یونس ته‌ڵعه‌ت ده‌باغ) و چه‌ند مامۆستایه‌كی تر سەردانی کۆلێژ و به‌شه‌كانی زانکـۆی کرد.


  • Photos
Copyrights @ LFU Erbil, 2017. All rights reserved. Designed and developed by AVESTA GROUP