زانکۆى لوبنانى فەرەنسى لەگەڵ زانکۆى کوردستان لە شارى سنەى وڵاتى ئیران تاوتوێى رێکەوتننامەیەک لە بوارە زانستییەکان دەکەن

تاوتوێکرد بەمەبەستى ئاڵوگۆڕکردن و پێشخستنى بوارە زانستییەکانى نێوان هەردوو زانکۆ.  
  لە سەرۆکایەتى زانکۆى کوردستان کۆبوونەوەیەک لە نێوان بەرێز د. عەبدوڵڵا حەسەن زادە بەڕێوەبەرى پەیوەندییەکانى زانکۆى کوردستان و بەرێز م. حەیدەر جەوهەر ئەحمەد نوێنەرى سەرۆکى زانکۆى لوبنانى ئەنجامدرا، کە تێیدا باس لە وەرگرتنى ژمارەیەک لە دەرچووانى زانکۆى لوبنانى فەرەنسى لە خوێندنى باڵا (ماستەر و دکتۆرا) لە زانکۆى کوردستان کرا تاکو لە ساڵى ئایندە دەست بە خوێندن بکەن. بەشێکى دیکەى گفتوگۆکان تایبەت بوو بە زەمینە رەخساندن بۆ ناردنى مامۆستایان و قوتابیان بەمەبەستى ئەنجامدانى پڕۆژەى هاوبەشى زانستى لە بوارى توێژینەوە و کۆنفڕانسى زانستى و ۆرکشۆپ لەنێوان هەردوو زانکۆ.

شایانى باسە زانکۆى کوردستان لە سنە لەگەڵ زانکۆى جیهان- سلێمانى چەند مانگێک لەمەوبەر رێکەوتنامەیەکى زانستییان واژووکردووە لە بوارى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا و پڕۆژەى هاوبەشى زانستى، بڕیار وایە هەردوو زانکۆ لەگەڵ زانکۆى چەرمۆ لە 10/7/2018 لە شارى سلێمانى کۆنفڕانسێکى زانستى هاوبەش لە زانکۆى جیهان-سلێمانى ئەنجام بدەن. 

Copyrights @ LFU Erbil, 2017. All rights reserved. Designed and developed by AVESTA GROUP