زانكۆی لوبنانی فەرەنسی بووە ئەندام لە ئاژانسی نێودەوڵەتی فرانكۆفۆنی

06/26/2018

دوابەدوای هەوڵێكی زۆری زانكۆی لوبنانی فەرەنسی، ئاژانسی زانكۆیی فرانكۆفۆنی بەشێوەیەكی رەسمی رایگەیاند كە زانكۆكەمان بووە ئەندام لەو رێكخراوە نێوەدەوڵەتییەدا.       
لە نامەیەكی رەسمی كە لەلایەن بەرێز سۆرین میهای سەرۆكی ئەو رێكخراوە ئاراستەی بەرێز دكتۆر محمد صدیق سەرۆكی زانكۆی لوبنانی فەرەنسی كراوە، جەخت لە ئەندامییەتی زانكۆكەمان كراوەتەوە.             
ئەو هەنگاوە دەبێتە هۆی ئەوەی زانكۆكەمان بتوانێ لە كار و چالاكییەكانی ئەو رێكخراوەدا بەشدار بێ و ببێتە دەرچەیەكی زیاتر بۆ كرانەوەی جیهان بە رووی زانكۆكەماندا .              
جێی ئاماژەیە ئاژانسی زانكۆیی فرانكۆفۆنی رێكخراوێكی نێوەدەڵەتییە لە ساڵی 1961 دامەزراوە، بارەگای سەرەكی لە شاری مۆنتریال لە كەنەدایە، زیاتر لە 845 زانكۆ لە سەر ئاستی 111 ولآت لەو رێكخراوەدا ئەندامن. 


  • Photos
Copyrights @ LFU Erbil, 2017. All rights reserved. Designed and developed by AVESTA GROUP