پێش دەرچوون


خوێندنی بنەڕەتی

 خوێندنی بنەڕەتی
رێنماییەكانی پێشكەشكردن
قوتابی / خوێندكار دبێت پابەند بآ بەم رێنماییانە كە لەخوارەوە هاتووە:
1. برِی (2,000) دوو هەزار دینار وەردەگیرێت بۆ روسوماتی پێشكەشكردنی (ناگەرێتەوە).
2. وەرگرتنی فۆرمی پێشكەشكردن.
3. پرِكردنەوەی فۆرمەكە بە پێنووسی وشكی رەنگی شین (قلم جاف ازرق) و بەدەست خەتێكی روون بێت بەم شێوەیە خوارەوە:
أ/ لاپەرەی یەكەم : لەلایەن زانكۆ پرِدەكرێتەوە .
ب/ لاپەرەی دووەم: لەلایەن بەرێوەبەرایەتی قوتابخانە پرِ دەكرێتەوەو پشتگیری دەكرێت لەلایەن بەرێوەبەرایەتی پەروەردە جگە لە برگەی (9) تایبەتە بە زانكۆ.
ج/ لاپەرەی سآیەم: لەلایەن قوتابی و سەرپەرشتیار (ولی أمر) پرِ دەكرێتەوە جگە لە برِگەی (16) كە پەیوەندی بە قوتابی یە بیانی یەكانەوە هەیە.
د/ لاپەرِەی چوارەم: لەلایەن قوتابی و سەرپەرشتیاری (ولی أمر) دەیخوێنرێتەوە و واژووی لەسەر دەكەن.
4. پاك و خاوێنی فۆرمەكە بپارێزە.
5. كاتی پرِكردنەوەی برگەی (10) ئەو بەشەی كە دەیەوێت لێی بخوێنێت، قوتابی لەیەك بەش زیاتر دەنوسێت و بەپێی مەرجەكانی وەرگرتن و ئارەزوی خۆی.
6. قوتابی ناوی خۆی دەنوسێت بەو شێوازەی كەلە پێناسەی باری شارستانیدا نووسراوە (هویە الاحوال المدنیە)
7. لەو فۆرمەی كە بەزمانی ئینگلیزیە دەبێت قوتابی ناوی خۆی بنوسێت بەشێوازی هەر بەڵگەنامەیەكی فەرمی كە بەزمانی ئینگلیزی دەرچوبێت.
8. پاش راگەیاندنی وەرگرتنی قوتابی پێویستە راستوخۆ پێشكەشی ئەمانەی خوارەوە بكات: 
أ‌- پێشكەشكردنی برِوانامەی دەرچووی خوێندنی ئامادەیی كەلەلایەن بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی پارێزگاوە پشتگیری كرابێت .
ب‌- پێدانی قیستی یەكەم لە برِی كرێی خوێندنی سالآنە بەپێی قیستە دیاریكراوەكان بۆ هەر بەشێك.

 

دیكۆمێنت و برِوانامە داواكراوەكان لەكاتی پێشكەشكردن
1. فۆرمی پێشكەشكردن پاش پركردنەوەی لەلایەن قوتابی و قوتابخانە و بەرێوەبەرایەتی پەروەردە
2. فۆرمی زانیاری ئینگلیزی پاش پرِكردنەوەی
3. وێنەیەكی رەنگاورەنگ لە پێناسەی باری شارستانی (نفوس)
4. وێنەیەكی رەنگاورەنگ لە رەگەزنامەی عیراقی
5. وێنەیەكی رەنگاورەنگ لە پسولەی خۆراك
6. فۆرمی تەندروستی (پشكنینی چاو)
7. شەش وێنەی تازەی موعامەلات باكگراوندی سپی پێوانە 2×4
8.پشتگیری جێنشین (تأیید مختار) یاخود كارتی زانیاری
 
بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن سەردانی زانكۆی لوبنانی فەرەنسی / فەرمانگەی وەرگرتن و تۆمار بكەن لەشەقامی 100م – بەرامبەر زانكۆی جیهان یان پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە بكەن:

0750 441 2721
066 253 8004   

پۆستى ئەلیكترۆنى :  registrar@lfu.edu.krd
                       info@lfu.edu.krd
ماڵپەرِى زانكۆ:     www.lfu.edu.krd

 

  

پێشکەشکردن
Copyrights @ LFU Erbil, 2017. All rights reserved. Designed and developed by AVESTA GROUP