قوتابیان


هونەریی

هەرێمی كوردستان ناوەندی ئایینە كۆنەكانی وەك میترایی و زەردەشتیە. سەرزەوی بەیەكەوە ژیانی ئاشتیانە 

گەشت

هەرێمی كوردستان ناوەندی ئایینە كۆنەكانی وەك میترایی و زەردەشتیە. سەرزەوی بەیەكەوە ژیانی ئاشتیانەی ئایینەكانی وەك: (ئیسلام، كریستیانن ئیزدایەتی، حەقە و كاكەییە) و كۆمەڵێك  باوەر و ئایینی دیكەیە. جێگای سەرهەڵدانی زۆر لە پەیامبەرانی وەك: (زەردەشت، ئیبراهیم خەلیلوللا، نوح، ئەیوب، عوزێر و دانال) بووە و ژمارەیەكی زۆر لە مەزارگەی پیاوانی ئایینی تێدایە. مایەی سەرەنجدانە كە باوەرەكانی رێبازەكانی (قادری و نەقشەبەندی و سەهرەوەردی) لە برەودایە و لە ئێستادا هەریەكەیان لە كوردستاندا خاوەنی هەزاران شوێنكەوتوون. ژمارەیەكی زۆر لە مزگەوت و كلیسا و مەزارگەی كۆن لە كوردستان بەرچاو دەكەون و هەر ئەمەش هۆكارێكی بنەرەتیە بۆ راكێشانی گەشتیارانی ناوخۆ و دەرەوە كە بۆ زیارەتی شوێنە ئایینیەكانیان و نزاكردن، هەروەها رێزگرتن لێیان دێنە ئەو شوێنانە. بەشێك لەو گەشتیارانەی لە دەرەوە دێن، بۆ زیارەتی مەزاری شێخەكانی (بیارە و تەوێڵە) دێن كە كەوتوونەتە ناوچەی هەورامان لە پارێزگای هەلەبجە. دەكرێت باسی هەندێ‌ نمونە لە شوێنەكانی ئایینی ئەو ووڵاتە بكەین، وەك مەزارەكانی: "كاك ئەحمەدی شێخ، شێخی باڵك، عوزێری پەیامبەر، سولتان موزەفەرەدین لە هەولێر و شێخ عبدولقادری گیلانی". لە مەزارگەكانی برایانی كریستیانیش: "مار رەبەن بۆیە، مار بینیا قەدیشا لە هەولێر). گەورەترین پەرەستگای ئیزدایەتیش لە جیهاندا بریتیە لە "پەرەستگای لالەش" كە لە شاری شێخان لە نزیك دهۆكە.

وەرزش

هەرێمی كوردستان ناوەندی ئایینە كۆنەكانی وەك میترایی و زەردەشتیە. سەرزەوی بەیەكەوە ژیانی ئاشتیانە

Copyrights @ LFU Erbil, 2017. All rights reserved. Designed and developed by AVESTA GROUP