مەشقی قوتابیان


مەشقی قوتابیان

مەشقی خوێندکارانبەڕێوەبەرایەتى ڕاهێنان ومەشقی قوتابیان

پێشەکى: 
لەڕوانگەى پەرەپێدانى تواناکانى قوتابی ودۆزینەوەى لێهاتویی وکارامایەکانى و بەگەرخستنى لەبوارە جیاجیاکان ودۆزینەوەى هەلى کارى گونجاو بۆى و بەدواداچون بۆ ڕەخساندنى هەلى کاری گونجاو لەپاش دەرچونى ودروست کردنى پردى پەیوەندى لەنێوان زانکۆ و کەرتى تایبەت و سەرپەرشتى کردنى ڕاهێنان ومەشقى قوتابیان و هەوڵدان بۆ سەرپەرشتیکردنى ڕاهێنانەکان بۆ دۆزینەوەى شوێنى گونجاو بۆ قوتابی لە فەرمانگە حکومیەکان وکەرتى تایبەت بیر لەدامەزراندنى بەڕێوەبەرایەتیەک کرایەوە لە زانکۆى لوبنانى فەرەنسی کە ببێتە ڕوانگەیەکى قوتابی و سەکۆیەکى فراوانى دۆزینەوەى هەلى کارو پەرپێدانى تواناکانى وخۆدۆزینەوەى لەبازاڕى کاردا .



ڕێکخستن وسەرپەرشتیکردنی وبەدواداچونی ڕاهێنان ومەشقى قوتابیان کە خۆى لەمانەى خوارەوە دەبینێتەوە
شێوازى دابەشکردنى قوتابیان
شێوازى دابەشکردنى مامۆستایانى سەرپەرشتیار:
بڵاوکردنەوەى ڕێنمایی وئاگادارى پێویست:
شێوازى سەرپەرشتى کردن و بەدواداچون لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى ڕاهێنان و مەشقى قوتابیان
ژمارەى قوتابیانى دەرنەچوو (غیر مستوفی) لە ڕاهێنان ومەشقى قوتابیان
هەڵسەنگاندنى مامۆستایانى سەرپەرشتیار لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى ڕاهێنان ومەشقى قوتابیان
کلێشەى شێوازى نوسینى ڕاپۆرتى قوتابی دەبێت ڕاپۆرتى قوتابی ئەم خاڵانەى خوارەوەى تێدا بێت:
یەکەم :چۆنیەتى ئەنجامدانى ڕاهێنان ومەشقەکەى:
دووەم:گرنگترین ئەوخاڵانەى قوتابی سوودى بینیوە لە ڕاهێنان ومەشقەکەى:
سێیەم:بیروڕاى قوتابی لەسەر ئەوفەرمانگە یان شوێنەى کە ڕاهێنان ومەشقەکەى تێدا ئەنجام داوە:
چوارەم:بیروڕاى قوتابی لەسەر مامۆستاى سەرپەرشتیار:
پێنجەم:دەرئەنجام وپێشنیارەکانى قوتابی:

کردنەوەى خولى جۆراوجۆر بۆ قوتابیان وفەرمانبەران و مامۆستایان بۆئەوەى دانەبڕێن لەو پێشکەوتنە تەکنەلۆجیە خێرایەى ئێستا بەردەستە هەروەها شارەزایی بونیان لەو کارامایانەى کەسودى بۆیان دەبێت کە ئەمەش ماوەکەى بەپێی پێویستى جۆرى خولەکە دەبێت وەلەڕووى خەرجیشەوە لەوانەیە زۆرى  نەوێت چونکە زۆربەى زانکۆکان لێهاتوویی جۆراوجۆریان تێدایە کە دەتوانرێت سوودى لێوە وەربگیرێت.
کردنەوەى یەکەیەکى تایبەت مەند لە زانکۆ کە تایبەت بێت بە ڕەخساندنى هەلى کار بۆ دەرچوانى زانکۆ پاش دەرچونیان بەجۆریک هەڵبستێت بە دروستکردنى پردى پەیوەندى تۆکەمە و بەهێز لەگەڵ کەرتى تایبەت کەئەم یەکەیە وا بکات کە قوتابی پاش دەرچونیشى پەیوەست بە زانکۆ بێت لەڕووى دۆزینەوى هەلى کار بۆى کەئەمەش وادەکات ژمارەى پێشکەش کردنى قوتابیان بۆ خوێندن لەم زانکۆیە زیاتر بێت کە لە ئەنجامیشدا زانکۆ قازانج دەکات چونکە ئەگەر قوتابی هەست بەوە بکات کەدەرفەتى کارکردنى لەکەرتى تایبەت پاش دەرچونى زیاترەو هەوڵ  بۆ دۆزینەوەى هەلى کارى بۆ دەدرێت زیاتر دلسۆزى بۆ زانکۆکەو هاندانى بۆ خوێندن لەم زانکۆیە پەرۆشتر دەبێت.

چۆنیەتى دابەشکردنیان ودروست کردنى پردى پەیوەندى لەنێوان زانکۆو قوتابیەکان
1- ئەو قوتابیانەى کەوا پلەى باڵاى حکومیان هەیە دەکرێت پاش پەیوەندى پێوەکردنیان لەلایەن زانکۆوە میواندارى زانکۆ بکرێن وتێدا بڕوانامەى ڕیزڵنانیان بۆ ڕێکبخریت لە مەراسیمێکى شایستە کە ئەمەش  کاریگەریەکى باشى بۆ زانکۆ دەبێت لەرووى  تسویقیەوە
2- ئەو قوتابیانەى کە کە لەکەرتى حکومى یاخود کەرتى تایبەت کاردەکەن وهەروەها لەوشوێنانە دەرچوون کە پەیوەندى بە پسپۆریەکانیان هەیە کار دەکەن دەکرێت بکرێتە دەرفەتێکى باش بۆ زانکۆ کە بۆ رانکینک سوودى لێ ببینێت
3- ئەوقوتابیانەى کەوا تائێستا هیچ جۆرە کارێکیان نیە دەکرێت زانکۆ بە دانانى سەنتەرێکى هەلى دۆزینەوەى کار لەزانکۆ کە زانیارى ئەو قوتابیانە وەربگرێت ولەکاتى پەیوندەى هەوڵبدات هەلى کارى گونجاویان بۆ بدۆزیتەوە
4- چۆنیەتى پەیوەندى بەم قوتابیانە دەکرێت لە ڕێگەى دروستکردنى گروپێکى فایبەر کە هەموو ئەو کەسانە ئاد بکرین هەروەها بە پەیوەندى ڕاستەوخۆى تەلەفۆنى زانکۆ بۆیان پەیوەندیەکى باش دروست بکرێت
پێشنیار دەکەین بە کردنەوەى یەکەیەکى تایبەت مەند لە زانکۆ کە تایبەت بێت بە ڕەخساندنى هەلى کار بۆ دەرچوانى زانکۆ پاش دەرچونیان بەجۆریک هەڵبستێت بە دروستکردنى پردى پەیوەندى تۆکەمە و بەهێز لەگەڵ کەرتى تایبەت کەئەم یەکەیە وا بکات کە قوتابی پاش دەرچونیشى پەیوەست بە زانکۆ بێت لەڕووى دۆزینەوى هەلى کار بۆى کەئەمەش وادەکات ژمارەى پێشکەش کردنى قوتابیان بۆ خوێندن لەم زانکۆیە زیاتر بێت کە لە ئەنجامیشدا زانکۆ قازانج دەکات چونکە ئەگەر قوتابی هەست بەوە بکات کەدەرفەتى کارکردنى لەکەرتى تایبەت پاش دەرچونى زیاترەو هەوڵ  بۆ دۆزینەوەى هەلى کارى بۆ دەدرێت زیاتر دلسۆزى بۆ زانکۆکەو هاندانى بۆ خوێندن لەم زانکۆیە پەرۆشتر دەبێت

 

 

 

 

Copyrights @ LFU Erbil, 2017. All rights reserved. Designed and developed by AVESTA GROUP