دوای دەرچوون


خوێندنی باڵا

پەیامی بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی باڵا/ماستەر
زانكۆى لوبنانى فه ره نسى به خۆشحاليه وه  ڕايده گه ێني كه خوێندنى باڵا/ماستەر له بواره جیاجیا كانى بەشەکانی زانستی دەست پێ دەکات، ئەمەش وادەکات بواری زانست و معرفە ت بەشێوەیەکی توندو بەهێزتر واڵابێت بۆ قووتابیان. 
پەیامی بەرێوەبەرایەتیەکەمان بەرز ڕاگرتن و بەرەو پێش بردنی ڕەوتی زانست و زانیاری لە عراق بە گشتی وە کوردستان بە شێوەیەکی تایبەت. وە هە وڵدەدات بۆپێشکەشکردنی ژینگەیەکی تەندروست لە ڕووی پرۆگرامی خوێندن وشوێن و، سەرچاوەی زانستی ومامۆستای بە تواناوبە ئەزموون لە بوارە زانستی یە جیاجیاکانی کە لە زانکۆکەمان هەن. ئامادەباشی و خۆسازدان بۆ دروست کردن ودەرچواندنی کادریزانستی بە تواناو پسپۆر لەبوارەجیاجیاکانی زانست وتەکنالۆژیا بۆ کۆمەڵگای کوردستان لەڕێگای توێژینەوە ی نوێ ی سەردەمیانە.

ئامانج:
ئامانج لە کردنەوەی خوێندی باڵا/ماستەر:
١- ڕەخساندنی هەلی گەڕان بە دوای توێژینەوەی نوێ و سەردەمیانە و قووڵبونەوە لە توێژینەوە بە ئامانجی گەیشتن بە ئەنجامی نوێ.
٢- ڕەخساندنی هەلی بەشدارکردنی توێژەران لە کۆنفرانسە نێودەولەتیەکان کە لە ئەنجامدا بەسوود دەگەڕێتەوە بۆ خودی توێژەرو کۆمەڵگا.
٣- دەرچوانی خوێندنی باڵادەتوانن چالاکانە بەشداربن لە بنیاتنانی ووڵات و کۆمەڵگا لە بواری پسپۆری خۆیان و پسپۆری گشتی.
٤- رەخساندنی ژینگە یەکی گونجاو کە لەئەنجامدا هەلی گفتوگۆلە نێوان توێژەران دەڕەخسێنێ بۆ گەیشتن بە بیرۆکەی نوێ.
٥- دەرچوانی خوێندنی باڵا دەتوانن ببنە پاڵپشت بۆ دامودەزگاکانی حکومەت بە دانی بیرۆکەی نوێ و چارەسەر بۆ هەر کێشەیەك لە سەر بنەمای زانستی. 

ئاگاداری:
خوێندنى بالا (ماجستێر) له زانكۆى لوبنانى فه ره نسى ده ست پێ ده كات
زانكۆى لوبنانى فه ره نسى به خۆشحاليه وه  رايده گه ێني كه خوێندنى ماجستێر له بواره كانى (ياسا - ژمێريارى - كارگێرى كار- ته كنه لۆجياى زانيارى ) ده ست پێ ده كات , ئه و كه سانه ى خوازيارن ده توانن له رۆژى (2017/11/26-2017/12/ 28 داواكارى پێشكه ش بكه ن و بو ئه م مه به سته سه ردانى زانكۆ  بكه ن .
چه ند زانياريه كى پێويست
 ئه و كه سه ى ده يه وێ داواكارى پێشكه ش بكات ده بى خوێندنى بكالوريسى له يه كێك له م بوارانه بێ ( ياسا ژمێريارى - كارگێرى - ته كنه لۆجياى زانيارى ).
كۆنمره خوێندنى بكالوريس له (60) كه متر نه بى .
رۆژى (2018/1/14) تاقيكردنه وه ى تواناى زانستى له زانكۆ  ئه نجام ده درى له و بابه تانه ى كه بۆى ديارى ده كرێ و له زانكۆ  زانيارى پێويست وه رده گرێ , رۆژى (2018/2/15) خوێندن ده ست پێ ده كات .
ژماره ى كورسيه كانى خوێندنى ماجستێر بۆ هه ر بوارێك سنوور دارن به م شێوه يه ( ياسا (20) كورسى (12)ياساى گشتى (8) ياساى تايبه ت - ژمێريارى (10) كورسي - كارگێرى كار (10) كورسي - ته كنه لۆجياى زانيارى (15) كورسي .
پرۆسه ى خوێندنى ماجستێر  دووسالى خوێندن ده خاينى و كرێ خوێندن بۆ هه ر سالێك به م شێوه يه يه (ياسا 4,900,000 چوار مليون و نۆسه د هه زار دينار - ژمێريارى و كارگيرى كار و ته كنه لۆجياى زانيارى 6,000,000 شه ش مليۆن دينار )
 پێداويسته زانستى و سه ره كيه كانى وه ك پرۆ گرامى خوێندن و مامۆستا و شوێن ئاماده كراوه .
بو زانيار ى زياتر په يوه ندى به به ريوه به ري خويندني بالا بكه ن  بەم ناونیشانانەیخوارەوە:
ئیمەیل:s.shareef@lfu.edu.krd
ژمارەی تلفۆن:٠٧٥٠٤٢١٤٤٠٢

پێشکەشکردن
Copyrights @ LFU Erbil, 2017. All rights reserved. Designed and developed by AVESTA GROUP