مامۆستا یانی کۆلێژی ئەندازیاری و زانستی کۆمپیوتەر سەردانی بەرێز چاندرامولی سەر کۆنسوڵی گشتی هیندیان کرد بە مەبەستی بانگێشت کردنی بەرێزیان بۆ ئاهەنگی دەرچووان

02/24/2019

ڕۆژی پێنج شەممە 21/2/2019 مامۆستا یانی کۆلێژی ئەندازیاری و زانستی کۆمپیوتەر سەردانی بەرێز چاندرامولی سەر کۆنسوڵی گشتی هیندیان کرد بە مەبەستی بانگێشت کردنی بەرێزیان بۆ ئاهەنگی دەرچووان قوتابیانی زانکۆ مان و هەروەها دروستکردنی پەیوەندی نێوان کۆلێژی ئەندازیاری و زانکۆ تەکنیکییەکانی وولاتی هیند. لەم دیدارە دا باس لە گرنگی ئەم پەیوەندییانە کرا  بە مەبەستی ئالوگۆڕکردن و سەردانکردنی مامۆستا یان و قوتابیانی زانکۆ. بەرێزی چاندرامولی قەولی هەموو هاوکاری و پاڵپشتی دا لەم بوارە دا.

Copyrights @ LFU Erbil, 2017. All rights reserved. Designed and developed by AVESTA GROUP