لە رێكه‌وتی (4-12-2018) پێشکەش کردنی سیمینارێک بە ناونیشانی”یاساكانی پرۆتۆكۆلی دیپلۆماسی“

12/05/2018

ڕۆژی (سێشه‌ممه)‌ رێكه‌وتی (4-12-2018) كاتژمێر (1)ی دوای نیوه‌ڕۆ، سه‌رۆكایه‌تی به‌شی دیپلۆماسیه‌ت و په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌ كۆلێژی یاسا و په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌ زانكۆی لوبنانی فه‌ره‌نسی سیمینارێكی زانستی بۆ (پ.ی.د. زولال ئه‌ته‌لای) مامۆستا له‌ به‌شی دیپلۆماسیه‌ت و په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌ژێر ناونیشانی”یاساكانی پرۆتۆكۆلی دیپلۆماسی“ له‌ هۆڵی سیمیناره‌كانی زانكۆ رێكخست.
له‌ سیمیناره‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایان و قوتابیانی به‌شی دپلۆماسیه‌ت و په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ئاماده‌بوون و به‌ڕێز (پ.ی.د. زولال ئه‌ته‌لای) به‌ شێوه‌یه‌كی زانستی تیشكی خسته‌ سه‌ر لایه‌نی مێژوویی پرۆتۆكۆلی دیپلۆماسی و پاشان ‌ یاساكانی په‌یوه‌ندیدار به‌ پرۆتۆكۆلی دیپلۆماسی بو قوتابيان روونكردةوه.
له‌ كۆتایی سیمیناره‌كه‌دا له‌ لایه‌ن قوتابیانی ئاماده‌بوو چه‌ندین پرسیاری زانستی په‌یوه‌ندیدار به‌ پرۆتۆكۆڵی دیپلۆماسی ئاراسته‌ی ناوبراو كرا و به‌ڕێزیان به‌ شێوه‌یه‌كی زانستی وه‌لامی پرسیاری قوتابیه‌كانی دایه‌وه‌.


  • وێنەکان
Copyrights @ LFU Erbil, 2017. All rights reserved. Designed and developed by AVESTA GROUP